نووسەر: ڕەزا عەلی‌پوور
وەرگێڕ: ئەنوەر عەرەب

 

 

Shahre Bozorg ڕەنگە کەسێک بە ئەنگوستی ئاماژە فرمێسکەکانی بسڕێ

 
سەرەتا ڕەنگەکان بە شێوەی هەڕەمەکی دەپڕژێنم. پاشان بە ئەنگوستی ئاماژە، بوومەکە خەت خەتی دەکەم.
لە میکل ئانژ کە سەرقاڵی تاشینی بەردێکە دەپرسن: خەریکی چیت؟ میکل ئانژ بێ ئەوەی سەری هەڵێنێ دەڵێ: ئەسپ_ێک لەو بەردەدا گیری خواردوە دەمەوێ دەری بێنم. منیش بە ترس و چێژێکەوە دەڵێی هەر ئەو کارە دەکەم. تەنانەت حەز ناکەم بچمە باوشی “کامی” و بە تووکی سەر سینگی کایە بکەم. تەنیا دەمهەوێ بزانم لە سەر ئەم بوومە، لە نێوان ئەم ڕەنگانەدا چی گیری خواردووە؟
کامی سیغاریک دادەگیرسێنێت. دەڵێم سوتکەکەی بڕێژە سەر ئەو بوومە، بەڵام دێت و لە پشت سەرم ڕادەوەستێ و دەستی لە سەر سینگم قفڵ دەکا. سەری لە سەر شانم دادەنێ، هەست بە بۆنی ویشکه گیای دەشتەکی دەکەم.
دەڵێ: “ئەوانە چین؟”
بێ ئەوەی سەر هەڵێنم دەڵێم: “ڕەنگە زگ و نێو قەدی ژنێک بێت کە وا هەست دەکا تاتارێکی بچکۆلانە لە سەریدا دەگری.”
کامی پشت ملم ماچ دەکا. سوتکە سیغارەکەی لە سەر نێوکی ئەو ژنەی وا دەڵێی گلێنەیە دەڕێژێ،  بە ئەنگوستی ئاماژە سوتکەکە بڵاو دەکەمەوە، تێی هەڵدەسووم. ناسڕدرێتەوە.
 
__________________________

لە کۆمەڵە چیرۆکی: «شهر بزرگ ابر بزرگ نمی‌خواهد»/ رضا علی‌پور/ نشر «ناکجا»/ پاریس ۲۰۱۵