سه شنبه, ۲۸ دی ۱۳۹۵

درباره ما

Close
آخرین خبر با عنوان ، جریان اصلاحات «پسا هاشمی» در 12 ساعت قبل منتشر شده است .
»   فرهنگ و هنر  »   کۆڕێک بۆ شیعر و موزیکی منداڵان
46 views
۱۷ آذر ۱۳۹۵ , ساعت ۰:۵۴
کۆڕێک بۆ شیعر و موزیکی منداڵان

له کافە کتێبی کاڵ‌دا

کۆڕێک بۆ شیعر و موزیکی منداڵان

کافە کتێبی کاڵ لە درێژەی کار و چالاکییە کولتوورییەکانی خۆیدا کۆڕێکی بۆ ئەدەبیات و هونەری منداڵان سازکرد. ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز کۆڕێکی ئەدەبی و هونەری بۆ شاعیر و نووسەری بواری منداڵان؛ «سیمین چایچی» و ژەنیار و مامۆستای مۆسیقا؛ «شارام عەلیمحەمەدی» سازدرا.

 کۆڕێک بۆ شیعر و موزیکی منداڵان

 

لەم کۆڕەدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند؛ سەرەتا سیمین چایچی باسێکی خێرای سەبارەت بە ئەدەبیاتی مۆدێرنی منداڵان و قۆناغە جیاوازەکانی ئاراستە کرد. هەروەها ئەم شاعیرە بە ڕوانگەیەکی خەسارناسانەوە هەندێ لە گرفت و کێشەکانی ئەدەبیاتی منداڵانی لە کوردستاندا خستە بەر باس و پرسی زمان و هەڵبژاردنی زمانی نا – منداڵ وئایدۆلۆژیک بوونی ناوەرۆکی بە گرنگترین کێشە و خەسارەکانی ئەم بوارە ناوبرد.

پاشان هونەرمەند شارام عەلیمحەمەدی باسی گرنگیی و هاوکات دژوارییەکانی مۆسیقای منداڵانی کرد و گوتی بەو جۆرەی کە پێویستە لە لای ئێمە گرنگی بەم بابەتە هەستیارە نەدراوە. لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئەو میتۆدە دیار و سەرەکیانە کرد کە لە بواری فێرکاریی مۆسیقای منداڵاندا لە ئارادایە. ئەم هونەرمەندە یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی بوارەی موزیکی منداڵانی گەڕاندەوە بۆ ناشارەزایی مامۆستایانی مۆسیقا سەبارەت بە دنیای منداڵان. هەروەها بەڕوانگەیەکی پسپۆڕانەوە باسی قۆناغە جیاوازەکانی پێوەندیی منداڵ و مۆسیقای کرد.
لە کۆتایی ئەم کۆرەدا کە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کرا، چەند کەس لە ئامادەبووان پرسیاریان ئاراستەی هەر دوو نووسەر و هونەرمەند کرد و چەند شیعری منداڵانیش خوێندرایەوە.

 

 کۆڕێک بۆ شیعر و موزیکی منداڵان

مطالب مشابه:

ارسال پاسخ یا نظر

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.


  • پذیرش آگهی در هیوانیوز

  • تلگرام هیوا نیوز